دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكردوه: كه‌شایسته‌ى دوو مانگى مامۆستایانى وانه‌بێژ به‌شێوه‌ى به‌شه وانه خه‌رج بكرێت.
كارۆخ عه‌بدولڵا نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ رایگه‌یاندوه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریداوه شایسته‌ی دوو مانگی مامۆستایانى وانه‌بێژ خه‌رجبكرێت به‌شێوه‌ی به‌شه وانه، له‌كاتێكدا له‌مانگه‌كانی پێشتر به‌پێی بڕه پاره‌ی بڕاوه بۆیان خه‌رجده‌كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: شایسته‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگی (2-3) به‌شێوازی به‌شه‌وانه دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: بریاڕه سبه‌ی نوسراوێك بكرێت بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده گشتیه‌كان بۆ شایسته‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ى وانه‌بێژان، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش گشتاندنی بۆ ده‌كرێت بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان.
بۆ مانگه‌كانی پێشتر پاره‌ی وانه‌بێژان به‌بڕێكی جێگیر دیاریكرابوو كه 250 هه‌زار دینار بۆ وانه‌بێژانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دبلۆم و 300 هه‌زار دینار بۆ به‌كالۆریۆس.ش