دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند، بارانێکی زۆر باریوە و بەو هۆیەوە ئاو شێلو (لێڵ) دەبێت، داواكاریێكیش ئاراستهی خەڵک دەکات و رایدهگهینێت دەست بە ئاوەوە بگرن تاوەکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
لە راگەیێندراوێکدا هاتووه "ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەهۆی بارانبارینێکی زۆر لە سەرووی شاری هەولێر، کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەکە شێلو (لێڵ) دەبێت".
ئهوهش خراوهتهوڕوو، شێلوبوونی ئاو دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفراز 1، 2 و 3، داواش لە هاونیشتمانیان دەکات "دەست بە ئاوەوە بگرن تاوەکو شێلوی رووبار کەم دەبێتەوە".
لەكۆتایی راگهیندراوهكه ئاماژە بەوە کراوە، دیاردەکە تەنها لە هاویندا روودەدات و بەهۆی کەمبوونی ئاستی ئاوی رووبار و بارانێکی بەخوڕە لەم کاتەدا.