دیجتاڵ میدیای سپێده
وەزیری شارەوانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم زیاتر لە 500 پرۆژەی خزمەتگوزاری مامناوەند و گەورە بە گوژمەی زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار جێبەجێدەکات.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابووری هه‌بوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی به‌شێك له پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
ئاماژە‌ی به‌وه‌دا کە به‌شێك له پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه گه‌وره و ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌نجامدانی 519 پڕۆژە‌ی گه‌وره و مامناوه‌ند به گوژمه‌ی سێ ترلیۆن و 340 ملیار دینارە كه هه‌ندێكیان ته‌واو بوونه و هه‌ندێكی دیكه‌یشیان له ژێر جێبه‌جێكردندان.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئاماژە‌ی به‌وه‌ش كرد کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه زیاتر له 311 ملیار دینار بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رج ده‌كات. كه مانگانه زیاتر له 70 ملیۆن سێجا ئاو دابین ده‌كرێت، كه ئه‌م ڕێژە‌یه‌یش زۆر زیاتره له ئاستی ستانداردی جیهانی.
به پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ته‌نها له ڕۆژێكدا نزیكه‌ی 240 ملیۆن دینار به هۆی به‌فیڕۆدانی ئاوی خاوین ده‌ڕوات كه ساڵانه نزیكه‌ی 90 ملیار دینار به‌فیڕۆ ده‌چێت.