دیجیتاڵ میدیای سپێده
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. علی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. علی قه‌ره‌داغی رایگه‌یاندووه: ھەواڵێکی ھەڵبەستراوی دوور لە ھەموو بنەمایەکی زانستی و ئیتیکی رۆژنامەوانی لەھەندێك پەیچ و سایت بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە گوایا(من داوای دوعا‌و کۆکردنەوەی کۆمەکيم بۆ روداوی ئاگرکەوتنەوەو سوتانی دارستانەکانی تورکیا کردبێت).
ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، لێرەوە تەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە رەددەکەمەوه‌و به هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم كه ھیچ لێدوان و نوسینێکم لەم بارەوە نیە،
نوسینگه‌كه داوایه‌كی ئاراسته كردووه‌وه رایگه‌یاندووه، داوا لەو پەیچ و سایتانە دەکەم ئیتیکی رۆژنامەوانی بپارێزن و ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه لای خۆیان بسڕنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه مافی یاسایی خۆمان بەرامبەریان بهكاردێنین.