دیجیتاڵ میدیای سپێده
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایشی سلێمانی به‌ھاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور، ده‌ستگیركردنی دو سه‌ركرده‌ی داعش و تاقمێكی تیرۆریستیان له پارێزگاكانی سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیركردوه، كه له ھه‌وڵی خۆڕێكخستندابون بۆ تێكدانی ئارامی ھه‌رێم و ژیانی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی مه‌رام و پیلانه‌كانی داعش.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئاسایشیدا هاتووه، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ھه‌واڵگری و به‌دواداچون سهرهداودهستكهوت له‌سه‌ر بونی تاقمێكی نوستوی داعش كه پیلانیان داناوه خۆیان رێكبخه‌ن و ئاماده‌بكرێن بۆ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، "راسته‌خۆ به‌بڕیارو سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم، ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردو دوای یه‌ك مانگ به‌دواداچونی ورد و ده‌ستخستنی زانیاری و به‌ڵگه و دیاریكردنی شوێن و مانه‌وه‌ی تیرۆریستان و چاودێریكردنیان، پاش ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگا شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی ئه‌م مانگه، جوڵه به‌ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شاره‌زور كرا‌و له پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه له چوار ئۆپراسیۆنی گه‌وره و ھه‌ڵمه‌تی ھاوكاتدا ھه‌ر چوار تیرۆریست ده‌ستگیركران كه دوانیان سه‌ركرده‌ی داعش بون و به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین تاوانیان كردوه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، "له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ئۆپراسیۆنێكی تردا له سلێمانی ھێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركرد، له‌باره‌ی ئه‌م كه‌یسه ئه‌منییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد دهستیپێكردوهو ده‌ركه‌وت تیرۆریسته ده‌ستگیراوه‌كان به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراو بون و چه‌كداری داعش بون له‌ویلایه‌تی باشور و به‌شداربونه له‌چه‌ندین تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و له‌چه‌ند شارێكی عێراق و ھه‌رێم خۆیان رێكخستوه‌و مه‌رامیان بوه چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن