ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی شێخ عبدالحمید رێكانی دەكات

27/07/2021 - 23:04 نشر في كوردستانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بۆ كۆچی دوایی شێخ عبدالحمید رێكانی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەئائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستە دەكات

پرسەنامەكەی ئەمینداری گشتی دا هاتەوەوە بەدڵیكی رازی بەقەزاو ئەمری خودا هەواڵی وەفاتی زانای موجاهد و كەسایەتی ناوداری بادینان، جەنابی مامۆستا شێخ عبد الحمید رێكانی مان پێگەیشت 

لەو بۆنە خەمناكەدا لەناخی دڵمانەوە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی جەنابی مامۆستاو هەموو خزمان وزانایانی بەرێز ودۆست وقوتابیانی مەرحوم دەكەین ، لەخودای رەحمان داوای رەحمەت وفردەوس بۆ مامۆستا و سەبرو ئەجر و سەلامەتی بۆ كەسوكارو بنەماڵەی رێزداریان.. كۆتایی خەمبێ