به‌رنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایلی سه‌رۆك كۆمارى عێراق وسه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ده‌كات، ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له‌نێو ته‌له‌فۆنی مۆبایلدا جێگیر ده‌كرێت، سیخوڕی به‌سه‌ر زانیارییه كه‌سییه‌كاندا ده‌كات. 50 هه‌زار كه‌س مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه كرابێت كهبهرههم ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق وئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌نێو ئه‌و لیسته‌دان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، 14 سه‌رۆك وسه‌ركرده‌ی وڵاتان له‌نێو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دان كه هه‌وڵدراوه له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ی پێگاسۆسی ئیسرائیلییه‌وه سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایله‌كانیانه‌وه بكرێت، له‌نێویشیاندا به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق وئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وسیریل رامفۆسا، سه‌رۆكی ئه‌فریقیای باشوور هه‌ن.
هه‌روه‌ها سیخورى له‌هه‌رسێ سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان ومیسر ومهغربیش كراوه، به‌رنامه‌ی پیگاسۆس له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆ ئێس ئێنی ئیسرائیلییه‌وه دروستكراوه كه‌ده‌كرێت كامێرا ومایكرۆفۆنی مۆبایله زیره‌كه‌كان بكاته‌وه وداتاكانی نێویان بدزێت بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان هه‌ستی پێ بكه‌ن. كۆمپانیا ئیسرائیلییهكهش ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌رنامه‌كه‌ی بۆ سیخوڕیكردن به‌كارهاتبێت وده‌ڵێت: ته‌نیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانكاران به‌كارمانهێناوه.