دیجیتاڵ میدیای سپێده
مامۆستا سەڵاحەددین محمد بەهائەددین ـ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، شەڕ نیشانەی شکستی لایەنەکانە
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه، شەڕ نیشانەی شکستی لایەنەکانە، بۆیە ئازا ئەوەنیە هەڕەشەی شەڕ بکا، بەڵکو ئازا ئەوەیە هونەری چارەسەری ئاشتییانە بەکاربهێنێ وخەمی نەڕشتنی دڵۆپێک خوێنی بێ.
مامۆستا صڵاحدین له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەداخەوە ماوەیەکە تارمایی شەڕی کوردان باڵی کێشاوە بەسەر نیشتماندا، ئەرکی هەموانە عەقڵ بکەینە حەکەم.
له كۆتایدا وه‌ك ئاماژیهك بۆ نه‌مانی شهر نوسیویه‌تی : بەڵێ بۆ ئاشتی ونەفرەت لەشەڕ!