دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌هۆى شێلانى ئۆتۆمبێله‌وه، چوار ئه‌ندامى خێزانێكى موسوڵمان له كه‌نه‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌ش به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى كرد، روداوه‌كه ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه، له‌ناوچه‌ى "له‌نده‌ن-ئۆنتاریۆ" له كه‌نه‌دا رویداوه.
له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى گشتیى "په‌رله‌مان"ى وڵاته‌كه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا "جه‌ستن ترودو" سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى كرد و به تیرۆریستى ناوزه‌دى كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا گوتى ئه‌و كوشتارگه‌یه روداو نه‌بوه، ئه‌وه هێرشێكى تیرۆریستییه كه پاڵنه‌ره‌كه‌ى رقه له دڵى یه‌كێك له گروپه‌كانمان.
سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا پێشتر رایگه‌یاندبو، حكومه‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ موسوڵمانانى وڵاته‌كه‌ى ده‌وه‌ستێت.
***
پۆلیسى كه‌نه‌دا له ناوچه‌ى له‌نده‌ن ئۆنتاریۆ رایگه‌یاندبوو، كه‌سێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوى "ناتانیال ڤیلتمان" كه به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه ده‌ستگیركراوه، چوار تۆمه‌تى كوشتن و تۆمه‌تێكى هه‌وڵى كوشتن و تۆمه‌تێكى تیرۆر روبهڕى ده‌بێته‌وه.
پۆلیسى كه‌نه‌دا رایگه‌یاندوه، به‌ڵگه‌كان هه‌ن كه ئه‌وه كارێك بوه پێشتر پلانى بۆ دانراوه، له‌گه‌ڵ سوربون و روانگهكردن و به‌هۆى ئایینى ئیسلامیه‌وه ئه‌و خێزانه‌ش كراونه‌ته ئامانج .