دیجیتاڵ میدیای سپێده
دادوه‌رێكی داواكاری گشتی داهات و دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێندرێت.
دادوه‌رێكی داواكاری گشتی داوا له‌سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌كات له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات و دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێندرێت.
دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی رێكانی، ئه‌ندامی داواكاری گشتی له‌یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كردووه رایگه‌یاندوه، "داوا له به‌رێزتان ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌ركی پیرۆزی خۆتان به پێی مادده‌ی (1) برگه‌ی (یه‌كه‌م) له یاسای داواكاری گشتی ژماره 159ی ساڵی 1979 كه پاراستنی سامانی گشتی هه‌رێمی كوردستانه، مادده‌ی (2) برگه‌ی (یه‌كه‌م) كه تۆماركردنی سكاڵای گشتییه كاتێك مافی گشتی پێشێل ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌وه‌ی كه داواكاری گشتی نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگا و مافی گشتی ده‌كات، لیژنه‌یه‌ك له 3 (سێ) داواكاری گشتی پێكبهێنرێت بۆبهدواداچونی هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی (21% ) موچه ده‌بڕدرێت له كاتی خۆشی نادرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، له‌ماوه‌ی رابردودا و له دانیشتنی رۆژی 25ی (ئایار/5)ی 2021ی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌ئاشكراو له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه باسیان له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرد، "هه‌ندێكیان باسیان له نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته سنوریه‌كان و داهاتی نه‌وتی كوردستان كرد، له‌لایه‌ن هه‌ندێك داموده‌زگای حكومه‌ت و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كوردستانیه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داواكاری گشتی جهختیشیكردۆتهوه، "ئاشكرایه ئه‌م كاره ده‌رچونه له یاسا‌و پێشێلكردن و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و خواردنی مافی یاسای فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، بۆیه داوا ده‌كه‌م بڕیاربده‌ن ئه‌و لیژنه‌یه پێكبهێنرێت، سه‌ردانی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات، بۆ ئاگاداربون له راستیه‌كان، ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگاو به‌رپرسانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌مكاره، سكاڵای یاسایان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، بدرێنه دادگا و یاسا سه‌روه‌ر بكرێت".