دیجیتاڵ میدیای سپێده
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داری ناوچه سنوریه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به فه‌رمی ئاگاداری حكومه‌تی توركیای كردووه‌ته‌وه كه كۆتایی به داربڕین له ناوچه سنورییه‌كان بهێنن و ئه‌و كاره جێگه‌ی قبوڵكردن نیه
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر داربڕین و زیانگه‌یاندن به سروشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕیت و به فه‌رمیش ئاگاداری حكومه‌تی توركیای كردوه‌ته‌وه، كۆتایی به داربڕین له ناوچه سنورییه‌كان بهێنن كه جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ش هاتووه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوپاتی ده‌كاته‌وه، كه بونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی ناوچه سنورییه‌كان، بوه‌ته هۆی هاتنی هێزه‌كانی توركیا و دروستبونی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هه‌ردولا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، داواشده‌كه‌ن، ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرن و چیتر دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه دوچاری نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی نه‌كه‌ن