دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌كابینه‌ی حكومه‌تی كاتیدا، ئه‌فسه‌رانی سوپای مالی، هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆك، سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركرد ونه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ئیدانه‌ى ده‌كات وبه‌كۆده‌تا به‌ناو ده‌بات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایانگه‌یاندوه: "باهـ نه‌دوو" سه‌رۆكی مالی و موختار واد سه‌رۆكوه‌زیران و"له‌یمان دوكوری" وه‌زیری به‌رگری به‌زۆر له‌لایه‌ن سوپاوه گوێزرانه‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌باماكۆی پایته‌ختى ئه‌و ولاته.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، مانگی ئابی ساڵی رابردوو به‌كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیدا ده‌ربازبوو كه‌بووه هۆی له‌كارلادانی ئیبراهیم بوبه‌كر كه‌یتا، سه‌رۆكی وڵات. سه‌رۆك وسه‌رۆكوه‌زیرانی مالی بڕیاربوو له‌ماوه‌ی 18مانگى حكومه‌تی كاتیدا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی بۆ سڤیل بگۆڕن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌نێو حكومه‌ت وئۆپۆزیسیۆنیشدا بوون، له‌وه نیگه‌رانبوون كه‌سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان هه‌ندێك جومگه‌ی گرنگی حكومه‌تیان گرتبووه ده‌ست.
لایخۆیه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى مالى ده‌كات وبه‌كۆده‌تایه‌كى نوێ به‌ناو ده‌بات، ونیگه‌رانى خۆیشیان له‌و ره‌وشه ده‌ربڕیوه وداوا ده‌كه‌ن به‌په‌له سه‌رۆك وسه‌رۆكوه‌زیران ئازاد بكرێن، ولایه‌نه سه‌ربازییه‌كه‌ى مالى به‌رپرسیاریه‌تییان ده‌كه‌ویته ئه‌ستۆ له‌پاراستنى دۆخى ئه‌منیان.