یانه‌ی ئینته‌رمیلان شوێنی خۆی له پێشه‌نگی یانه‌كانی ئیتاڵیا باشتركرد كاتێك له‌كۆتا یاری جه‌وله‌ی 26ی خوله‌كه له‌یاری لوتكه به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له ئه‌تله‌نتای برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه ده‌رفه‌تی گۆڵ كردنیان بۆ ڕێككه‌وت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له هه‌ژاندنی گۆڵی یه‌كتری ئه‌م گێمه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م به نۆ خولهك میلان سكرینیار گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ ئینته‌رمیلان تۆمار كرد، سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كانی ئه‌تله‌نتا بۆ به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، یارییه‌كه به‌م گۆڵه كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش بردنه‌وه‌ی حه‌فته‌می له‌سه‌ریه‌ك بوو ئینته‌رمیلان به‌ده‌ستی هێنا، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش بووه خاوه‌نی 62 خاڵ له پێشه‌نگی یانه‌كان.