سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا کوژرا

17/02/2021 - 09:27 نشر في عێڕاقی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرچاوەیەکی ئەمنیی رایگەیاند، سەرکردەیەک لە گرووپی عەسائیب ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.

ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەی شوعلە باکووری رۆژئاوای بەغدا تەقەیان لە سەرکردە لە عەسائیب ئەهلی حەق، محەمەد شممەری کرد.

ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان بە چەکی بێدەنگ تەقەیان لە محەمەد شممەری کرد.

راشیگەیاند، لە ئاکامی ئەو رووداوەدا، شممەری کوژرا.

ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

تاوەکو ئێستا گرووپی عەسائیب ئەهلی حەق هیچ راگەیاندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.