دیجیتاڵ میدیای سپێده
مەکتەبی سیاسی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
بهبۆنهوهی 27-مین ساڵیادی دامهزراندنی یهكگرتوو مەکتەبی سیاسی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی
رێزدار مامۆستا صلاح الدین بهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بە بۆنەی (٢٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی لەبەرێزتان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
لەم قۆناغە ھەستیارەی ناوچەکە بەگشتی و، کوردستان و عێراق بە تایبەتی، بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانیی دەکەوێتە سەر شانی ھەموو لایەکمان و بەتایبەتی تریش کە لەچەندین لاوە ھەوڵی گوشار خستنە سەر ھەرێمی کوردستان دەدرێت لەروی سیاسی و ئابووری و، پێشێلکردنی مافە دەستووریەکانمان، بۆیە ئەرکی ھەموو دڵسۆزانی نیشتمان پەروەرە ھەڵوێست و گوتارەکانمان بە ئاراستەی پاراستنی دەسکەوتەکان و مافە دەستووریەکان و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و، دابینکردنی ئارامی و ئاسودەیی و ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان بێت.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، ھیوای بەردەوامی و ھەمیشە سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کورردستان
٦ـی٢ـی٢٠٢١