دیجیتاڵ میدیای سپێده
لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق كۆتایی هاتنی كاره‌كانی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستكارییه‌كی ماده‌ی (140) بكات.
فالح ساری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌كه هه‌مواری هه‌موو ئه‌ومادانه‌ی كردوه كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، جگه له‌ماده‌ی (
140).
فالح ساری، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مانوج ماتیۆ به‌رپرسی به‌شی سیاسی له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆعێراق رایگه‌یاندوه، ماده‌ی (140) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆی زیاتری له‌باره‌وه ده‌كرێت و یه‌كلایی
ده‌كرێته‌وه.سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق رایگه‌یاندوه، راپۆرتی لیژنه‌كه‌یان ئاماده‌یه و له داهاتویه‌كی نزیكدا پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ن.
دوای به‌رفراوان بوونی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی (2019)ی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی، بڕیاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوریدا.