دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه.
كه‌شناسى هه‌رێم راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.