دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لهبارهى لێدوانى بریكارى وهزارهتى ناوخۆ لهسهر دهوامى فهرمانبهران، نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران روونكردنهوه دهدات و رایدهگهیهنێت: بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام.
له روونكردنهوهكهدا هاتووه، لە ماوەی رابردوودا لێدوانێک بە ناوی بەڕێز بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک کەناڵی میدیایی بڵاو بوویەوە. لەبەر هەستیاری دۆخەکە لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران راشیگهیاندووه، بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیەم پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسەتی حیزبەکەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێم کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئەولەویاتەكانمانە.