پەرلەمانی كوردستان مووچەی پلە تایبەتیەكانی هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم تاوتوێ دەكات

31/12/2014 - 00:00 نشر في كوردستانی

بڕیارە ئەمڕۆ پەڕلەمانی‌ كوردستان باس لە هەمواركردنەوەی‌ مووچەی پلە تایبەتیەكانی هەرسێ سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی‌ راگەیەندراوێكی‌ پەڕلەمان، لە دانیشتنی‌ ئەمڕۆدا ژمارەیەك پڕۆژە یاسا گفتوگۆیان لە بارەوە دەكرێت.
بەپێی‌ راگەیەندراوەكە لە یەكێك لە بڕگەكاندا پرۆژە بڕیاری چۆڵكردن و تەسلیم كردنەوەی ئەو بینایانەی موڵكی گشتیین بە حكومەت پرۆژە یاسای پاراستنی یەكێتی گەل و خاكی كوردستان و پرۆژە یاسای هەمواری یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەوانی كوردستان گفتوگۆی‌ لەسەر دەكرێت.


پرۆژە بڕیاری تایبەت بە هەمواركردنی مووچەی پلە تایبەتیەكانی هەرسێ سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەكانیان بڕیارە یەكێكی تربێت لە تەوەری‌ گفتوگۆكان.


بڕیارە هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، دەنگدان لەسەر دانانی هەندێك لە ئەندامان بۆ سەر لێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و دواجار راگەیاندنی كۆتایی هاتنی خولی گرێدانی ساڵی دووەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە.

 


Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)