فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا 1400 هێرشی ئاسمانییان كردوەتە سەر داعش

31/12/2014 - 00:00 نشر في عێڕاقی


وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند: لەماوەی 4 مانگی رابردوودا، فڕۆكە جەنگیەكانی‌ هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا 1400 هێرشی ئاسمانییان كردوەتە سەر چەكدارانی داعش.


وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە نوێترین ئاماریدا ئاشكرایكرد: لە مانگی هەشتەوە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە، 1400 هێرشی ئاسمانیی كراوەتە سەر چەكدارانی داعش و سەرجەمی‌ ئەو هێرشانەش لە هەردوو وڵاتی‌ عێراق و سوریا ئەنجامدراون.


بەپێی‌ ئامارەكە لە ئەنجامی‌ ئەو هێرشانە 300 ئۆتۆمبێل و 75 بنكەی موشەك هاویشتن و 40 مۆڵگە و سەربازگە و چەندین خاڵی پشكنین و پاڵاوگەی نەوتی رێكخراو داعش تێكشكێندراون،

هەر لە ئەنجامی‌ ئەو بۆردومانانە بە دەیان چەكداری‌ داعش كوژراون و ئەمەش بوەتەهۆی‌ ئەوەی‌ ئەو رێكخراوە لە بەشێكی‌ ناوچەكانی‌ ژێردەشتی‌ پاشەكشە بكات.


Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)