نرخی نەوت بۆ سەرووی 45 دۆلار بەرزده‌بێته‌وه‌

05/08/2020 - 13:04 نشر في ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەپێی داتا جیهانییەکان، نرخی نەوتی خاوی برێنت 67 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە 1.51%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 45.10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 64 سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە 42.34 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 1.53% زیادیکردوە.

لە هەفتەی رابردوودا قەبارەی نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە بڕی 8.6 ملیۆن بەرمیل کەمیکردوە، لەکاتێکدا شارەزایانی ئابوری پێشبینیانکردبوو بە قەبارەی سێ ملیۆن بەرمیل بەرزبێتەوە، بەوهۆیەشەوە نرخەکەی روی لە زیادبونکردوە.

 


Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)