دیجیتاڵ میدیای سپێده
له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى سپێده دا، تۆرى میدیایى یه‌كگرتوو، په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كه‌نال وده‌سته‌ى كارگێرى وكارمه‌نده‌كانى ده‌كات.
له‌یانزه‌هه‌مین ساڵیادی كه‌ناڵه ڕه‌نگین وبوێره‌كه‌ی سپێده‌دا، تۆرى میدیایى یه‌كگرتوو جوانترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش ده‌كات، ورایده‌گه‌یه‌نێت: سپێده له‌م ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا، وه‌ك هه‌موو ساڵه‌كانی تری ته‌مه‌نی پڕ به‌رهه‌می، ویڕای سه‌ختی دۆخی سیاسی وئابووری وته‌ندورستی گشتی، توانیویه‌تی خزمه‌تی شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
تۆرى میدیایى یه‌كگرتوو ده‌شڵێت: وه‌ك مه‌نهه‌جییه‌تی كاری میدیایی، سپێده وهه‌موو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی تری یه‌كگرتوو، له‌به‌رنامه‌كاندا راشكاو وبه‌هه‌ڵوێست، له‌هه‌واڵه‌كاندا راستگۆ وبوێر، بۆ ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵك دڵسۆز وخه‌مخۆر، له‌پرسه نیشتمانییه‌كاندا نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر، بۆ دین ودنیای كوردستانییان مژده‌به‌خشی خه‌م لابه‌ر، به‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه جوانه‌وه، شاشه‌یه‌كی ره‌نگینی ئامانجداری به‌ئامانی خزمه‌تگوزاری ئاینی وكۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی وئابووری و وه‌رزشی وهونه‌ری وفه‌رهه‌نگی و زانستی و زانیاریی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه.
راشیگه‌یاند: سپێده بووه‌ته ئاوێنه‌یه‌كی ساف وبێگه‌ردی پرسه گه‌رمه‌كانی خه‌ڵك وله‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانیان ژیاوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه تیمه‌كانی سپێده، له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، دوچاری لێپێچینه‌وه‌ی ناڕه‌وا ببنه‌وه.