دیجیتال میدیای سپێده
ئەیادعەلاوی ڕایدهگهیێنێت: پاشگەزبونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بڕیاری بڕینی موچەی فەرمانبەران وەکو یەکێک لە رێکارەکانی چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجە ئاماژەیەکە بۆ شکستخواردنی کابینەکە لە جێبەجێکردنی کارنامەکانیدا.
ئەیادعەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر باسی لەوەکردوە، پاشگەزبونەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بڕیاری بڕینی مووچە و جیاوازی لێدوانەکانی بەرپرسانی حکومەت و تیمە راوێژکارییەکانیان ئاماژەیەکە بۆ شکستخواردنی کابینەکە لە جێبەجێکردنی کارنامەکانیدا.
ئاماژهی بهوهشكردوه: کێشەی عێراق پێش ئەوەی کێشەیەکی دارایی و ئابوری بێت، کێشەیەکی سیاسی و کارگێڕییە.
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی ئەوەشی خستوەتەڕو: پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات بەهۆی ئەوەی رەتیانکردەوە موچەکانیان کە مافی خۆیانە ببڕدرێت، چونکە ماف نادرێت بەڵکو بەدەستدەهێنرێت