دیجیتاڵ میدیای سپێده
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیلدا بۆ سه‌ر ناوه‌ڕاستی سوریا 9 چه‌كداری سه‌ر به ڕژێمی سوریا كوژراون.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كه ئیسڕائیل بۆردومانی كردووه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای سوریا و هێزه‌كانی ئێراندایه.
ڕوانگه‌ی سوری وتی " 9 كه‌س به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌كه‌وه كوژراون، 4 كه‌سیان خه‌ڵكی سوریان و تا ئێستا نه‌زانراوه سه‌ر به هێزه‌كانی ڕژێمی سوریان یاخود له ڕیزه‌كانی هێزه‌كانی ئێران كارده‌كه‌ن، 5 كه‌سه‌كه‌ی دیكه ناسنامه‌كانیان نه‌زانراوه."
وتیشی " هێشتا ژماره‌كه ده‌كرێت زیاد ببێت چونكه هه‌ندێكی دیكه‌یان به سه‌ختی برینداربوون."
به‌ڕێوبه‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به فرانس پرێسی وت " هێرشه ئاسمانیه‌كان كارگه‌كانی به‌رگری و ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی دروستكردنی موشه‌كی مه‌ودا كورتیان كردۆته ئامانج، له ناوچه‌ی مسیاف له حه‌مای ڕۆژئاوا."
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا " ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كراوه‌ته ئامانج له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای سوریادایه و ئێرانییه‌كانیشی لێیه."
ڕوانگه‌ی سوری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو " هه‌ندێك له موشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن به‌رگری ئاسمانی ڕژێمی سوریاوه به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه."
له‌لای خۆیه‌وه ده‌زگای هه‌واڵی سوریا " سانا " باسی له " دوژمنكارییه‌كانی ئیسڕائیل " كرد له پارێزگای حه‌ما.
وتی " به‌رگری ئاسمانیمان به‌رپه‌رچی دوژمنكارییه‌كانی ئیسڕائیلیان داوه‌ته‌وه له ئاسمانی مسیاف له حه‌ما." به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی نه‌دا له‌سه‌ر سروشتی هێرشه‌كه و ئه‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نیه ئیسڕائیل مسیاف بكاته ئامانج. دیمه‌شق چه‌ند جارێك ئیسڕائیلی تۆمه‌تبار كردووه به تۆمه‌تی بۆردومانكردنی ئێرانییه‌كان و چه‌كدارانی حیزبوڵای لوبنانی له ناوچه‌كه‌دا.