چه‌ند یاریزانێك ئاستێكی به‌رزیان له‌خولی نایابی ئینگلته‌را پێشكه‌ش كرد به‌ر له‌ڕاوه‌ستانی یارییه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئێستاش گومان ده‌كرێت ئه‌و یاریزانانه له‌سه‌ر هه‌مان ئاست به‌رزی به‌رده‌وام بن به‌تایبه‌تی به‌هۆی زۆری یارییه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتری و ئه‌نجامدانی مه‌شق و راهێنان له‌ماوه‌ی رابردوو ته‌نها له ماڵه‌وه.
له‌م راپۆرته باس له چوار یاریزان ده‌كه‌ین كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌یان به‌رده‌وام بن.
بۆكایۆ ساكای یاریزانی ئینگلیزی به‌ڕه‌گه‌ز نێجیری ، ئه‌م یاریزانه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ ئه‌رسناڵ له‌م وه‌رزه پێشكه‌ش كردووه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ندین بۆنه شوێنی یاری كردن گۆڕاوه له‌لایه‌ن راهێنه‌ر .
له‌سه‌رده‌می ڕاهێنه‌ر ئۆنای ئیمری ساكای ته‌مه‌ن 18 ساڵه له باڵی چه‌پ یاری ده‌كرد كاتێك به پلانی 4-2-3-1 یارییان ده‌كرد.
له‌كاتێكدا له ناوه‌ڕاستی ئه‌م وه‌رزه ئارتیتا شوێنی ئیمری گرته‌وه شوێنی یاری كردنی ساكای گۆڕی به‌هۆی پێكانی سیاد كۆلاسیناچ و كیران تیرنی.
ساكا له به‌رگری لای چه‌پ یاری ده‌كات و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات ، ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یه‌و تا ئێستا له‌م وه‌رزه 10 گۆڵی دروست كردووه.
یاریزانی دووه‌م بیلی جیلمۆره ئه‌م یاریزانه لاوه تاوی خۆی به زێڕ نوسیوه‌ته‌وه ، ئه‌م یاریزانه‌ی چێڵسی رۆژ و شه‌و بۆته جێگای خۆشه‌ویستی هانده‌رانی چێڵسی.
فرانك لامپاردی راهێنه‌ری چێڵسی جیلمۆری وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی له‌یاری به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول به‌شداری پێ كرد له جامی ئینگلته‌را كاتێك به‌ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ براوه بوون.
له‌وكاته‌وه ره‌خنه‌گران پێشبینی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ بیلی جیلمۆر ده‌كه‌ن ، به كاپتنی پێشووی مانچسته‌ریۆنایتد رۆی كین به‌راوردی ده‌كه‌ن.
سێیه‌م یاریزان جۆ گۆمێزه ، ئه‌م یاریزانه‌ی به‌رگری له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول به‌شداری نه‌كرد ، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی له تیپه‌كه دروست بوو چه‌ند یاریزانێك توشی پێكان بوو ئه‌م یاریزانه‌ی كرده یاریزانی سه‌ره‌كی.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه یۆرگن كلوبی راهێنه‌ر گویل ماتیبی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری پێ ده‌كرد، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و توشی پێكان بوو به‌شداری به دیان لوفرین كرد ئه‌ویش توشی پێكان بوو ئێستا گۆمێز هێزێكی گه‌وره‌ی به به‌رگری تیپه‌كه داوه له‌پاڵ فیرگل ڤان دایك.
دواین یاریزانی ئۆدیون ئیگالۆی یاریزانی مانچسته‌ریۆنایتده ، هانده‌ران توشی سه‌رسامی بوون كاتێك یانه‌كه گرێبه‌ستی له‌شێوه‌ی خواستن له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشبه‌ره نێجیریه ته‌مه‌ن 30 ساڵیه كرد كه له یانه‌ی شینگها شینوای چینی یاری ده‌كرد .
به‌ڵام ئه‌م یاریزانه خاوه‌ن ئه‌زمونێكی زۆری یاری كردنه له ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ یانه‌ی واتفۆرد له‌سه‌ر ئاست به‌رزی به‌رده‌وام بوو.
ئه‌م یاریزانه له‌دوای په‌یوه‌ندی كردنی به مانچسته‌ریۆنایتد له هه‌شت یاری به‌شداری كردووه‌و چوار گۆڵی تۆمار كردووه‌و، ئێستا هانده‌ران داوا ده‌كه‌ن گرێبه‌سته‌كه‌ی له خواستنه‌وه بكرێته هه‌میشه‌یی.