دیجیتاڵ میدیای سپێده
له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانو ڕاى گشتی، گرووپى كوانى پاشه‌كه‌وت و ده‌نگى مامۆستا، له دهۆك چه‌ند داواكارییه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له به‌شێكى به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتووه، داواده‌كه‌ن هه‌ڤاڵانیان ئه‌وانه‌ى له به‌ندیخانه‌دا ماون و له گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بۆ داواكردنى مافه‌كانیان له 16ى ئه‌م مانگه ده‌ستگیركراون، ئازادبكرێن.
ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر له پێش جه‌ژندا ئازاد نه‌كرێن ئه‌وا هه‌ڵوێستێكى دیكه‌یان ده‌بێت ڕێگاى مه‌ده‌نى بۆ ئازادكردنیان ده‌گرنه‌به‌ر.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه له دیدارێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، پارێزگارى دهۆك هێرشى ناڕه‌واى كرده‌سه‌ر گردبوونه‌وه و به‌حزبیكردن گردبوونه‌وه‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد، ده‌شڵێن ئه‌وان وه‌ك گروپى كوانێ پاشه‌كه‌وت و ده‌نگى مامۆستا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى پارێزگارى دهۆك به توندى ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.