دیجیتاڵ میدیای سپێده
كۆمپانیای فەیسبووك داوای لێبوردون كرد لەسەر رۆڵی لە زیادكردنی توندوتیژی دژی موسوڵمانان لەسریلانكا پێش دوو ساڵ،
لە سەرەتای ئاداری سالێ 2018، كریارەكانی توندوتیژی دژی مسووڵمانان لە سریلانكا دەستپێكرد دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیێكی ساختە لەسەر موسوڵمانەكانی ئەو وڵاتە، كە داوای كوشتنی هەموو موسوڵمانەكان دەكران بە مناڵەكانەوە، كەبۆوە هۆكاری سوتاندنی مزگەوت و ماڵ و شوێنی كاری موسوڵمانان، كە حكومەت ناچاری راگەیاندنی باری لەناكاو كرد لە وڵات،
فەیسبووك لە بەیانامەیەك دا دانی بەوە نا، كە ئەو رۆڵی هەبووە لە زیادكردنی توندوتیژی دژی موسوڵمانان لە رێی بڵابووبنەوەی پوستەكانی دژاتی موسوڵمانان، راشیانەگەیاندوو، بەداخەوەیەن بۆ خراپ بەكارهێنانی مینبەرەكانمان و داوای لێبوردون لەوە دەكەین. دوپاتیشكردووە، ئەوان كاریان كردووە لەسەر زیادكردنی یەكەكان كۆنترۆڵكردنی پۆستەكان بە زمانی ناوخۆیی بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی كێشەی هاوشێوە،