دیجیتاڵ میدیاى سپێده
قایمقامى سلێمانى رایگه‌یاند ، له پێناوى ته‌ندروستى گشتى و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لایه‌ك له كاركردن به‌رده‌وامین ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد ، داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان له كاركردن دان و ژیانیش ناوه‌ستێت .
له به‌رده‌م مایكى ده‌زگاكانى راگه‌یاندندا ، ئاوات محه‌ممه‌د قایمقامى شارى سلێمانى رایگه‌یاند :" راسته قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه به‌ڵام ژیان ناوه‌ستێت " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد " له پێناو باشكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بین " .
قایمقامى سلێمانى ووتیشى " چه‌ند بكرێت هاوڵاتییان له ماڵه‌كانى خۆیان ده‌رنه‌چن و ، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین پێداویستییه‌كانى رۆژانه‌یان به نرخى پێشوو بگه‌یه‌ندرێته ده‌ستیان ، هه‌موو لێژنه‌كانیش سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیانن " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر