دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان هۆشداریده‌داته هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌گه‌ر بابه‌تى بڵاوبووه‌نه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا به مه‌ترسى و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن ، ئاماژه‌ى بۆ وڵاتى ئیتاڵیا كردووه ، له‌سه‌ره‌تا ته‌نها سێ حاڵه‌ت تۆماركران ، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه مه‌ترسیدار بووه .
د.محه‌ممه‌د قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوسیویه‌تى :" هه‌رێمى كوردستان له مه‌ترسیداده‌بێت ، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرین " .
روونیشیكردووه‌ته‌وه " له رۆژى (20) شوبات له وڵاتى ئیتاڵیا ژماره‌ى دووچاربووان ته‌نها سێ كه‌س بوون ، دواى دوو رۆژ حاڵه‌ته‌كان بوونه (62) كه‌س و (2) گیانله‌ده‌ستدان ، له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه (مانگى ئازار ) تووشبووان بۆ (1694) به‌رزبوونه‌وه و مردنیش بۆ (34) حاڵه‌ت " .
ئه‌وه‌شى باسكردووه " له رۆژى (9) ئازار تووشبووان بوونه نزیكه‌ى (10) هه‌زار كه‌س و ژماره‌ى مردووانیش (500) كه‌س بوون " ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دووپاتیكردووه‌ته‌وه " كۆڕۆنا خێرا بڵاوده‌بێته‌وه و به‌زه‌یی به‌كه‌س ناكات ، دایك و باوكت بپارێزه ، خوشك و براكانت بپارێزه " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر