دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (12-3-2020) سه‌رۆكى لێژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى بڕیارى داخستنى چه‌ند شوێنكى ده‌كرد ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى رێكاره تایبه‌تییه‌كانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆناى نوێ ، دووپاتیكرده‌وه ، ئه‌م رێكارانه بۆ كاتێكى نادیارن .
له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكى لێژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند :" بۆ سه‌لامه‌تى هاوڵاتییان له ڤایرۆسى كۆڕۆنا ، بڕیارماندا به داخستنى سه‌رجه‌م سه‌رتاشخانه و ئارایشتگه‌كانى خانمان " .
سه‌رۆكى لێژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد " ئه‌م بڕیاره تاكو كاتێكى نادیاره " ، روونیشیكرده‌وه " هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه بڕیارمانداوه به داخستنى خواردنگه و چایخانه‌كانى سلێمانى ، ته‌نها ژماره‌یه‌كى كه‌مى خواردنگه‌كان به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه " .
جێگه‌ى باسه تاكو ئێستا چه‌ند حاڵه‌تێكى دووچاربوون به ڤایرۆسى كۆڕۆنا له سلێمانى تۆماركراوه و بارى ته‌ندروستییان جێگیره ، سه‌دان هاوڵاتیش له كه‌ره‌نتین و له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستیدان و كۆى گشتى دووچاربووانیش له هه‌رێمى كوردستان (19) دووچاربوون و ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تى مردن هه‌بووه .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر