دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه (25-2-2020) ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه و ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش باس له رێوشوێنى خۆپارێزى هه‌رێمى كوردستان له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسى كۆڕۆنا ده‌كرێت .
به پێى زانیارییه‌كانى "دیجیتاڵ میدیاى سپێده " ، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت ، باس له پلانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی ڤایرۆسى كۆڕۆنا .
له ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، گفتوگۆ له باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ، به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى ده‌كرێت ، له‌گه‌ڵ خستنه‌رووى هه‌ڵوێستى كورد له‌سه‌ر ئه‌م كابینه نوێییه .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر