دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سوپاى ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه ، ژماره‌یه‌كى زیاتر له سه‌ربازه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ى ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى (عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د ) برینداربووه ، ئه‌و ژماره‌یه‌ش له ژماره‌ى پێشوو زیاتر كه رایگه‌یاندبوو .
تۆماس كامپڵ وته‌بێژ به ناوى پنتاگۆن رایگه‌یاند :" له سه‌رژمێرییه‌كى نوێ دوێنێ پێنج شه‌ممه ده‌ركه‌وتووه ، كۆى گشتى برینداره‌كانى موشه‌كبارانى ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانمان له عێراق بریتین له (64) سه‌رباز " .
ئه‌و وته‌بێژه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه " برینداره‌كان به‌ده‌ست پێكانى سوكى ده‌ماغ یان سه‌رئێشه ده‌ناڵێنن " روونیشیكردووه‌ته‌وه " له كۆى 64 بریندار ، تاكو ئێستا 39 سه‌رباز گه‌ڕاونه‌ته‌وه خزمه‌تى خۆیان " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر