دیجیتاڵ میدیاى سپێده
حكومه‌تى توركیا زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى دڕاندنى ئاڵاى وڵاته‌كه‌ى كرد ، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكى یۆنانى له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدرا ، ئه‌م كاره‌ش له‌كاتى دانیشتنی په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بوو ، ئه‌نقه‌ره‌ش ئه‌م كاره‌ى " به هه‌ڵسوكه‌وتێكى رهگهزپهرهستى " دانا ، كه ده‌بێته هۆى گرژى زیاتر له نێوان ئه‌نقه‌ره و بڕۆكسل .
له كاتى گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسییه‌ى په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى یۆنان ، یوانیس لاگۆس هه‌ستابوو به ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تى توركیا ، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ى كاغه‌زێك به‌رزبكاته‌وه ، كه ئاڵاى توركیاى له‌سه‌ر چاپكرابوو ، له پاشان ده‌یدڕێنێت .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌و دانیشتنه رایگه‌یاند :" توركیا ئێمه‌ى له نێو په‌نابه‌ران نقوم كردووه ، ئاڵاى توركیاش به خوێنه ، تاكه شتێك ئه‌نجامى بده‌ین ئه‌وه‌یه بڵێین : توركه‌كان بۆ ده‌ره‌وه " .
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه توركیا له‌سه‌ر زارى مه‌ولود چاویش ئۆغڵۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه له تویته‌ر نوسیویهتى :" ئاقڵه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان ده‌زانن ئێمه په‌نجه‌كانى ئه‌وانه ده‌شكێنین كه له ئاڵاى ئێمه نزیك ده‌بنه‌وه ، با منداڵه بهنازهكانى ئه‌وروپا پێگه‌ى خۆیان بزانن ، پێویسته ئه‌وروپا بڵێت به‌سه بۆ دوژمنایه‌تى ئیسلام " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر