دیجیتاڵ میدیاى سپێده
توێژه‌ره چینییه‌كان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێكوتێك بۆ ڤایڕۆسى كۆڕۆناى نوێ ، ئێستا تواندراوه ئه‌و ڤایڕۆسه سنورێكى بۆ دابندرێت ."لى لانجوان " سه‌رۆكى تاقیگه‌ى ده‌ستنیشانكرد و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه گوازارهكانى چین رایگه‌یاند :" دیاریكردنى نه‌وه‌ى ڤایڕۆسه‌كه پێویستى به یه‌ك مانگ هه‌یه ، تاقیكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌كانیش پێویستیان به یه‌ك مانگ و نیوه " .
له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن ، له ئه‌مریكاش كارى له پێشینه دیاریكردنى ناسنامه‌ى ڤایڕۆسهكهیه ، هه‌موو تاقیكردنه‌وه پێشكه‌وتووه‌كان له‌و وڵاته بۆ تاقیگه‌ى فیدڕالى نێردراون ، سه‌نته‌رى نیشتمانى ئه‌مریكاش بۆ نه‌خۆشییه‌كان ئه‌ركى هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌وێته سه‌رشان ، وڵاته‌كه‌ش خۆى بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایڕۆسه ئاماده‌كردووه و تاقیكردنه‌وه‌كانیش پێویستیان به كات هه‌یه .
له فه‌ره‌نساش به‌هۆى دڵنیابوونه‌وه له دووچاربوونى چه‌ند كه‌سێك ، توێژه‌ران توانیویانه به چڕى لێكۆڵینه‌وه له گه‌شه‌كردنى ڤایڕۆسه‌كه بكه‌ن ، فانسان ئینۆف له سه‌نته‌رى نیشتمانى بۆ ڤایڕۆسهكانى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه له په‌یمانگاى پاستۆر رایگه‌یاندووه :" كاره‌كه هاوشێوه‌ى چاندنى رووه‌كێكه ، تۆیه‌ك له نێو خاك داده‌نێت ، پاشان نمونه‌یه‌ك له‌و رووكه وه‌رده‌گیرین كه ڤایڕۆسى له‌خۆگرتووه ، له‌گه‌ڵ چه‌ند خانه‌یه‌ك تێكه‌ڵى ده‌كه‌ین ، له‌وكاته‌دا ده‌زانین ئایا ئه‌و خانانه تاكو چ ئاستێك وه‌ڵامیان بۆ ئه‌و په‌تایه ڤایڕۆسییه ده‌بێت و بوارى پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى زۆربێت " .
ئاماده‌كردنى ڤاكسین و پێكوتێك به كارێكى له پێشینه و پێوست داناندرێت ، ته‌نها له كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌ك نه‌بێت ، له‌فه‌ره‌نساش به‌رهه‌مهێنانى پێكوتێك و به بازاڕكردنى پێویستى به 10 مانگ هه‌یه ، ئه‌مه له‌وكاته‌دایه كه هیچ پێكوتێك بۆ ڤایڕۆسى كۆڕۆناى نوێ نیه ، بۆیه ته‌نها نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه چارهدهكرێن ، ئه‌وانیش بریتین له كۆنتڕۆڵكردنى تا و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌شى نه‌خۆش و هه‌ناسه توندییه له‌لاى دووچاربووان ، تاكو ئه‌و نیشانانه به ته‌واوى نامێنن .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر