دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بنیامین نتنیاهۆى سه‌رۆكوه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى ئیسرائیلى رایگه‌یاند ، پلانى ئه‌مریكا بۆ ئاشتى به‌و جۆره‌یه ، كه پایته‌ختێك بۆ فه‌لستینییه‌كان له ده‌وروبه‌رى قودس بێت ، فه‌له‌ستینییه‌كانیش ئه‌و پێشنیاره ره‌تده‌كه‌نه‌وه .
نتنیاهۆ به رۆژنامه‌نوسانى رایگه‌یاند :" پێشنیاركراوه بۆ ئه‌وه‌ى شارۆچكه‌ى (ئه‌بو دیس ) پایته‌ختى فه‌له‌ستینییه‌كان بێت ، له كاتێكدا ئه‌مریكا شارى قودسى به پایته‌ختى ئیسرائیل داناوه ، كه دابه‌ش نه‌كرێت " .
له به‌رامبه‌ردا فه‌له‌ستینییه‌كان ره‌تیانكرده‌وه ئه‌و شارۆچكه‌یه پایته‌ختیان بێت و ، پرسیارى ئه‌وه‌شیان كردووه ، چۆن ده‌بێت شارۆچكه‌یه‌ك له ده‌وره‌به‌رى شارى قوس ، ئه‌و شاره‌ى جێگه‌ى ململانێیه بكرێته پایته‌ختمان .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر