هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

كەناڵی ئاسمانی سپێدە

دەزگایەكی ڕاگەیاندنی كوردستانیە، گرنگی بە ڕووداو و هەواڵ و كێشەكانی خەڵك و كولتوری كوردی و پاراستنی ناسنامەی نییشتیمانی و نەتەوەیی خەڵكی كوردستان دەدات.

 

دروشمەكانی كەناڵ:                                                                                                                              

 

( ڕاستگۆیی - هاوسەنگی - پیشەیی)

 

 

 

ئامانج وئەركەكانی كەناڵ:                                                                                                              

 

1- گەیاندنی هەواڵ و زانیاری دروست بەشێوەی بابەتیانە

2- برەودان بە پەیامی چاكسازی هەمەلایەنە و گرینگی دان بەكێشەكانی خەڵك و خستنەڕووی داواو گرفتەكانیان لەبووارە جیاجیاكاندا

3- پاراستنی ناسنامەی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئایینی و فەرهەنگی كۆمەڵگای كوردستانی

4- خستنەڕووی كێشەی عادیلانەی گەلی كورد و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان

5- بایەخدان بە زمان و  ئەدەب و هونەر و فۆلكلۆر و كەلەپوری  كوردی

6- برەودان بەگیانی فرەیی و پێكەوەژیان و لێبوردەیی و هزری ئاشتی خوازی

7- گەشەپێدانی بەها جوان و باڵاكان و پاراستنی بەهاكانی خێزان

8- هۆشیار كردنەوەی هاوڵاتیان بە ماف و ئەركەكانیان

9- بایەخدان بەڕەوەندی كوردی لە تاراوگە، لەڕووی پاراستنی ناسنامەی ئاینی و نەتەوەییەوە

10- پێشكەشكردنی ڕۆشنبیری گشتی لەبووارە جیا جیاكاندا

________________________________