(اصحاب الاخدود دووباره ئەبێتەوە )
کاتێ سورەتی البروج م ئەخوێندەوە لەقوڕئانی پیرۆزا کە خەڵکێ ئیماندار لە زەمانێکا بووبن،تەنها لەبەر ئەوەی ئیماندارن ،کەسانێ حاکمی ووڵات وکاربەدەست وخاوەن دەسەڵات ،بڕیار بدەن ئەم ئیماندارە لاوازو بێ دەسەڵاتانە بێنن وخەندەقی دوورودرێژیان بۆ لێدەن وپڕی کەن لەدارو ئاگری پێوە نێن وبڵێسە بسێنێ و ئەو ئیماندارە سڤیلە بێ دەسەڵاتانە بێنن ،یەکە یەکە بیان خەنە ناو ئەو ئاگرەوهەڵقرچێن وبسوتێن،ئا لەم کاتەدا ئەو حاکم ودەسەڵات دارانە کورسیان داناوە بەدەوری ئەو خەندەقەدا وسەیری ئەو دیمەنە قورس و گران و ناخ هەژێنە ئەکەن کە چۆن ئەو خەڵکە بێگوناهە بێدەسەڵاتە بە بەرچاویانەوە ئەبرژێن وئەسوتێن وگیانیان دەر ئەچێ و هەستو ویژدانیان ناجوڵێ، هەر کات ئەم سورەتەم ئەخوێندەوە بەم شێوەیە باسی ئەو تراژیدیا سامناکە ئەکات ،ئەم ووت ئەمە ئەگەر قوڕئان باسی نەکردایە بڕوام نەئەکرد لە مێژووی مرۆڤایەتیا حاکم ودەسەڵات دارو دڕندەی بێ ویژدانی بێ بەزەیی ئاوەها بووبێت، بەڵام ئێستاش کە ڕووداوو کارەساتی غەززە ئەبینین ،بەم شێوە دڕندانە ئەو خەڵکە سڤیل وبێ دەسەڵات وپیرو مناڵ وئافرەتە کە بە هیچ یاسایەکی ئاسمانی ئەرزی نابێت بکوژرێن،بەڵام ئەم تاغوت وجولەکەو دەوڵەتە زلهێزو مافپەروەرو دیموکراسانەبەبەرچاوی ئەم هەموو میدیاو کەناڵانەی جیهان ئەم جینۆساید وکۆمەڵ کوژی وکوشتارە ئەنجام ئەدەن بەم چەکە قورس و گرانانە،بۆم دەر کەوت کە بەڵێ مێژوو ڕووداوی وای تیا ڕووی داوەو دووبارەش ئەبنەوە،وە هەردوولا ئەبێتە مێژوو بەڵام دوو مێژووی جیاواز ،وەنابێت زاڵم ومەزڵوم پاشەڕۆژیان وەک یەک بێت،وە نابێت قیامەتێک نەبێت حساباتی ئەم دوو نەوعە مرۆڤە کەلە هەموو زەمانێکا دووبارە ئەبێتەوە یەکلایی نەکاتەوە، ئەم فلیمەش تەواو ئەبێت بەخۆشبەختی وپاداشتی گەورەی ئیمانداران وسەرشۆڕی زاڵمان بە ئیزنی خوا.