بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌رزی نوێی یاسادانانی ده‌ستپێبكاته‌وه وبه‌گوێره‌ى كارنامه‌ى دانیشته‌كه، خوێندنه‌وه وگفتوگۆ بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا بكات.
فه‌رمانگه‌ی میدیای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكردووه‌ته‌وه: كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه وبه‌گوێره‌ی كارنامه‌كه‌ی، له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ژماره دووی ساڵی 2016 ده‌كرێت.
له‌بڕگه‌ی دووه‌میشدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، بۆ پرۆژه‌یاسای ره‌زامه‌ندیی عێراق له‌سه‌ر رێككه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه ئاسمانییه‌كان له نێوان عێراق وئازربایجان ده‌كرێت.
له‌بڕگه‌ی سێیه‌م وچواره‌میشدا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی و پێشنیازه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاسپۆرت ده‌كرێت.