دوو یاریزانی یانەی وهرزشی ئاسۆ و هەڵبژاردەی عێراق توانیان پلەی سێیەم لە پاڵەوانیەتی جودۆ له ئوردن بهدهست بهێنن.
یانهی وهرزشی ئاسۆ ڕایگهیاند: هەردوو یاریزانی یانەكهمان لە یاری جودۆ وەکو نوێنەرایەتی شاری هەولێر و یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق، عبدالصبور و عبدالشکور بەشداریان کرد لە پاڵەوانیەتی جودۆ بۆ (ناگینو) (کاتا) کەلە شاری عومانی پایتەختی وڵاتی ئوردن لە بەرواری 15_20 / 7 / 2024 بەڕێوەچوو.
ئاماژهیان بهوهشكرد، هەردوو پاڵەوان توانیان پلەی سێیەمیان بەدەست بهێنن لەسەر ئاستی پاڵەوانیەتەکە.
یانهی ئاسۆ دهڵێت: "ئەم پاڵەوانانە یاریزانانی یانەکەمان برایانیان لە غەززە لەبیرنەکردووە و بە وێنەیەک یادی ئەو مرۆڤە ئارامگر و پیرۆزانەی غەززەیان کردەوە و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆیان".