هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

گرەوی پارتی و یەکێتی لەسەر نائومێدیی

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای بەکارهێنانی چەندین پیلان و پلان لە 30 ساڵی رابردوودا بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات، ئیدی وردە وردە هەموو پیلانەکانیان ئاشکرابووە و زۆرینەی خەڵکیش هۆشیاربووەتەوە لەوەی ئەو دوو حزبە ناتوانن گۆڕانکاری بکەن و کوردستان ببەنە پێشەوە. بۆیە ئێستا پیلانی نوێ بەکاردەهێنن کە دواهەمینیان بڵاوکردنەوەی نائومێدییە.

پارتی و یەکێتی دەزانن ئەگەر زۆرینەی خەڵک بچێتە سەر سندوقه‌كانی دەنگدان و رێگە بە ساختەکاری ئەوان نەدرێت، ئەوا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بە ئاسانی دەبنە کەمینە. هەر بۆیە لە ئێستادا ترسێکی گەورەیان لێنیشتەوە.

ترسەکەیان لە جێگەی خۆیدایە، چونکە لەلایەکەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنیان لەدەست دەرهێندراوە و لە بەغداوە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە ئەو 11 کورسییەی بەناوی پێكهاته‌كانه‌وه‌ هەمیشە گەرەنتی بوو بۆ پارتی؛ کەمکراوەتەوە بۆ 5 کورسی و دابەشی سه‌ر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک کراون.

لە لایەکی دیکەشەوە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و جێگره‌كه‌ی قوباد تاڵەبانی، کە وا ناودەبرا دەبێتە کابینەی گۆڕانکاری، لە هەموو رووەکانەوە هەرێمی کوردستانی زیاتر بردە دواوە، بەتایبەت لەسەر ئاستی خزمەتگوزاریی بۆ خەڵک و پەیوەندی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها ئازادی و دیموکراسی.

کابینەی نۆیەم هەر لە سەرەتاوە خۆی بەوە ناساند کە حکومەتی قبوڵنەکردنی رەخنەیە، ئەمەشی بۆ ئەوە کرد کە پەلەرلەمانتاران و خەڵکی ناڕازیی و رۆژنامەنووسان و رەخنەگران و چالاکوانان بترسێنێت تاوەکو نەتوانن بە ئازادی رەخنەبگرن، چونکە ئەگەر حکومەت پەرلەمانێکی چالاک و رۆژنامەنووسی ئازاد و چالاکوانی بوێری بەسەرەوە چاودێر نەبێت، ئەوا دەتوانێت رای گشتی لە بەرژەوەندی خۆی هەڵبخەڵەتێنێت و وای پیشانبدات هەموو بوارەکانی ژیان بەرە و باشتر دەڕۆن.

سەرەڕای بەرتەرسکردنەوەی ئازادی کاری رۆژنامەنووسی و زیندانیکردنی ئەوانەی رەخنەدەگرن وەک زیندانیانی بادینان و دامەزراندنی دەیان کەناڵی گەورە و هەزاران پەیجی سۆشیاڵ میدیا، بەڵام هەردوو حزبی دەسەڵاتدار شکستیانهێناوە لەوەی باوەڕ بە خەڵک بهێنن کە دەتوانن ئایندەیەکی باشتریان بۆ دەستەبەربکەن، بۆیه‌ مانه‌ وایانکردووە ئێستا ئه‌و حزبه‌ پیلانێکی نوێ دابنێنن بۆ ئەوەی زەمانه‌تی مانەوەیان لە دەسەڵاتدا بکەن.

ئەو پیلانەش بڵاوکردنەوەی نائومێدی و رەشبینییە لەناو خەڵکدا، بەو مانایەی خەڵک بچێتە دەنگدان یان نا، هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت و هەر پارتی و یەکێتی لە دەسەڵەتدا دەمێننەوە. لە رابردوو و بە ئێستاشەوە بەرپرسانی باڵا و کادیرانی وەسەتی هەردوو حزبەکە ئەم قسە بە گوێی خەڵکیدا دەدەن. ئامانجەکەشیان ئەوەیە خەڵک بێئومێد و رەشبین بێت و دەنگ بە لایەنەکانی دیکە نەدات. لە بەرامبەریشدا هەردوو جووت حزبی دەسەڵات هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی حکومەت و کادیرانی خۆیان دەبەنە سەر سندووقەکان و لە ئەنجامدا زۆرینەی ئەو دەنگانە بەدەستدەهێنن کە دراون، بەڵام ئەو دەنگانە زۆرینەی خەڵک نابن چونکە زۆرینە لە ماڵەوە دەبێت و جۆرێک لە بایکۆت دەکات.

بەرئەنجام دەمەوێ بڵێم گرنگ نییە خەڵکی ناڕازیی کوردستان دەنگ بە کام حزب و لایەن دەدات، ئەوە گرنگە بچێتە سەر سندووقی هەڵبژاردن و سزای پارتی و یەکێتی بدات، ئەو کات پیلانی بڵاوکردنەوەی نائومێدی لەپێناو مانەوە لە دەسەڵات شکستدەهێنێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • هێرشە ئەلکترۆنییەکانیش شکستیان هێنا

    هێرشە ئەلکترۆنیەکانیش شکستیان هێنا زایۆنیزم تەنها لەڕووی سەربازییەوە شکستی نەهێناوە ، بەڵکو جاران پلات فۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیاش کە شەڕی جیهانی دیسپلین کراویان بۆ دەکردن ، بەجۆرێک ئەم میدیایە ئاڕاستە دەکرا تا هەموو پەیج و ئەکاونتەکان کەڕووماڵی ٧ی ئۆکت

  • ئەم خەڵکە باشە، شایستەی دەسەڵاتێکی باشە

    نیوه‌ی پڕی په‌رداخه‌كه ! - کە ڕێت دەکەوێتە جەرگەی بازاڕو جمه‌ی نوێژی بەکۆمەڵی مزگه‌وته‌كان دەبینی. - کە دڵخۆشیی و چاوی پڕ لە فرمێسکی ئەو خەڵکە لە ئاهەنگی مەولود دا دەبینی. - کە لەبەردەم زانکۆدا دەوەستی و كۆمه‌ڵێك گه‌نجی دیندارو نیشتیمانپه‌روه‌ر‌‌

  • یەکگرتووەکان کوردپەروەر نین؟

    یەکگرتووەکان کوردپەروەرنیین؟! من یەکگرتوو نیم، بەڵام هەموو سەرکەوتن و ودڵخۆشییەکانی یەکگرتو، یان هەر موسڵمانێک لە هەر کوێ بێت، بە هی خۆمی دەزانم، هەروەك هەر تاڵی و ئازار و ناخۆشییەکی هەبێت، ئازار دەچێژم و بە هی خۆمی دەزانم... هەمیشەش دوعا و هیوای سە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار