بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبارێک لە دهۆك دەستگیر دەكەن و دەستیش دەگرن بەسەر 35 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا.
ئەمڕۆ شەممە 13-7-2024 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكردەوە،"لە بـەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، رۆژی 12ـی تەمووزی2024 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لەچالاکییەکدا لەشاری دهۆك، توانییان تۆمەتبارێك بە 35 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە لە جۆری کریستاڵ دەستگیربکەن".
ئاماژە بەوەش دراوە،"لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".