تەنها هەژماری من نا ...؟؟!!
- بەدان پێدانانی بەشێک لەبەرپرسانی ئەم هەرێمە هەژمارو ژمارەی هێزە چەکدارەکان پڕە لەمووچە خۆری وەهمی و یانیش بندیوار، ئەمەش بۆتە لەمپەرو بەربەست لەبەردەم مووچەخۆرانی ڕاستەقینەی هێزەکان .. ئایا ئەمە لەکوێی دڵسۆزی و خزمەتادێت ...؟؟!!
ـ ئەی هەژمارو ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم پڕ نیە لەفرت و فێڵ و مووچە خۆری بن دیوار....؟؟!!
ـ ئەی هەژمارو ژمارەی دامەزراندن لەهەندێک دام و دەزگا کە دەیکەن ڕێک و ڕوون و ڕەوانە ...؟؟!!
ـ ئەی هەژمارو ژمارەی ئەو گرێبەست و رێکەوتنانەی نەوت و غاز کە ئەنجامتان داوە چەند بوون و چۆن بوون و کێ کردوونی و کێ بردوونی...؟؟!!
بەداخەوە گەر داهاتی ئەم ووڵاتە بۆ خزمەتی گشتی بوایەو تەخشان و پەخشان نەکرایە لاوەکانی ئەم هەرێمە ڕێگەی هات و نەهاتیان هەڵنە دەبژاردوو نەدەبوونە خۆراکی نەهەنگی دەریاکان .
ـ بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەڵێت: هەژماری من فرت و فێڵی تێدایە ئەگەر وانییەو فرت و فێڵی تیا نییە بۆچی ڕێگری لەو تەوتینە دەکەن لەبانکە فیدڕاڵییەکان کەلەبەرئەنجامی سکاڵاکەی یەکگرتوو دادگای فیدڕاڵی بەبەرژەوەندی مووچە خۆرانی هەرێم بڕیاری لەسەردرا ....؟؟!!
کەواتە ئەم ووتەیە گومان نییەو یەقینە بەڵگەش ڕابردووی پڕلەشکستی حوکمڕانیتانە.
ـ لە ٣٣ ساڵی حوکمڕانیتانا زۆربەی هەرپڕۆژە و پلان و ڕێکەوتنێک کەهەتان بووە لەپێناو خزمەتکردنی حیزب و بنەماڵەکانی خۆتان بووەو بەس ... ؟؟!! ئیدی بەس نیە ووتەی بریقەداری بێ کردار ... تاکەی بەردەوام دەبن لە چەواشەکردن و بەلاڕێ دا بردنی ڕای گشتی ...؟؟!!
برسی کردنی خەڵک و وەرگرتنی باج و سەرانەو گومرگ و ژێرخان و سەرخانی هەرێمی کوردستان و ڕووتانەوەی خەڵکە سڤیلە بەش مەینەتەکەی تاکەی.....؟؟