هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

كێ له‌پشته‌وه‌ی چینایه‌تی هه‌ولێره‌؟

به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی هه‌ولێر نه‌ك هه‌ر بره‌و به‌چینایه‌تی ده‌ده‌ن بگره‌ پشتگیری و پشتیوانی ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌شیان كردوه‌ كه‌ چینایه‌تی له‌نێوان زه‌نگین و هه‌ژاردا دروست ده‌كه‌ن یان دروستیان كردوه‌.

چینایه‌تی له‌هه‌ولێر ئه‌وكاته‌ ده‌ستیپێكرد كه‌ كاربه‌ده‌ستان له‌م شاره‌ ده‌ستیان كردبه‌ بازرگانی و ئه‌وانه‌ی هه‌بوون و ده‌وڵه‌مه‌ندن جیایان كردنه‌وه‌ له‌كرێكار و فه‌رمانبه‌ری ئاسای وكاسبكاری ئاسایی.

به‌رپرسانی باڵای حزبی له‌وشاره‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویان ده‌ستیان كرد به‌دروستكردنی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێ بوون ئه‌ویش به‌ئاسانكاری پارێزگاری هه‌ولێر، به‌دابینكردنی زه‌وی له‌باشترین شوێنه‌كانی هه‌ولێر ئه‌وانیش چوون شاری خه‌ونه‌كان و گوندی ئینگلیزی و ئیتاڵی یه‌ك و ئیتاڵی دوو گرین لاندو پاڤیلۆن و شاری ئیسپانی و شاری ئه‌مریكیان دروست كرد هه‌موو ئه‌م شارانه‌ش كه‌ له‌ناو شار دروستكراون خانوه‌كانیان به‌نرخی خه‌یاڵی ده‌فرۆشرێن كه‌ هیچ كاسبكارو كرێكارو فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی خانوی له‌وشوێنانه‌ بۆ ناكڕدرێت نه‌ك هه‌ر بۆی ناكڕدرێت به‌ڵكو ناتوانێت بچێـته‌ ناوئه‌وپرۆژانه‌ش هه‌رهه‌مووی شورا كراون به‌دیواری بڵندو پاسه‌وانی بۆ دانراوه‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی تری هه‌ولێر وه‌ك گه‌ڕه‌كه‌كانی شۆرش و باداوه‌و سێتاقان و به‌هار ونه‌ورۆز و كوردستان و قه‌ته‌وی جیاكراونه‌ته‌وه‌، له‌ سیتیه‌كان كه‌ وه‌به‌رهێنه‌ران دروستیان كردوه‌ ئاوی 24 سه‌عاتی و كاره‌بای 24 سه‌عاتی و هه‌وای پاك و سه‌وزایی زۆر و كۆڵان وشه‌قامی رازاوه‌و هێمنی ده‌بینی له‌وێ خۆپیشاندانێك نابینی بكرێت بۆ ئاو بۆ كاره‌با بۆ قیرتاونه‌كردنی شه‌قام و بۆنه‌بونی بینای قوتابخانه‌و بۆ ده‌یان خزمه‌تگوزاری ترله‌وێ له‌م پرۆژانه‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ستكرد و نافوره‌ی رازه‌وه‌ ده‌بینی له‌وێ پله‌ی گه‌رما 4 بۆ 5 پله‌ی جیاوازتره‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژار نشیننه‌كان چونكه‌ سه‌وازی زیاتره‌و خزمه‌تی زیاتری ده‌كرێت.

به‌كوردی و به‌كورتی ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌وشاره‌ده‌كه‌ن پێمان ده‌ڵێن ئه‌گه‌رپاره‌ت نیه‌ نابێت ئاویشت هه‌بێت و نابێت كاره‌بات هه‌بێت و نابێت گه‌ڕه‌كه‌كه‌ت گه‌ڕه‌كێكی خۆش بێت به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كانه‌بیت كه‌دوكه‌ڵی مۆلیده‌و بۆنی پیسی پاڵاوگه‌كان شه‌وانه‌ به‌ هه‌وای موبه‌ریده‌ هه‌ناوت وێران بكات و به‌یانی توشی شێرپه‌نجه‌ت بكات.

له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ نه‌ كه‌س پاركێكت بۆ دروست ده‌كات و نه‌باخچه‌و سه‌وزایه‌ك ده‌بینی ئه‌گه‌ر بۆخۆشت له‌به‌رده‌م ده‌رگا باخچه‌یه‌كی بچوكت دروست كرد شاره‌وانی زووده‌یگاتێ و تێكی ده‌دات به‌ناوی ئه‌وه‌ی ته‌جاوزت كردۆته‌ سه‌ر موڵكی حكومه‌ت یه‌ك پارچه‌ زه‌ویش له‌و گه‌ره‌كه‌ هه‌ژار نشینانه‌ مابێت بۆ سه‌وزای خێرا دراوه‌ته‌ به‌رپرسێك یان رێزێك دوكانی لێ دروستده‌كات یانیش به‌نزینخانه‌یه‌كی لێ قیت ده‌كاته‌وه‌.

ئینجا لێره‌وه‌تێده‌گه‌ی كه‌ بۆچی خه‌ڵك ئه‌م وڵاته‌ به‌جێ ده‌هێڵیت و كۆچ ده‌كات بۆ قه‌ده‌ری نادیار قه‌ده‌رێك لێره‌ لێی دیاره‌و كاربه‌ده‌ستانی نیشانی خه‌ڵكیان داوه‌ ناچار سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت ئینجا ریك ئه‌وقسه‌یه‌ راسته‌ ئه‌وه‌ی ده‌روات مه‌رج نیه‌ هه‌مووی به‌دوای پاره‌وه‌بێت به‌ڵكو له‌چینایه‌تی و نادادی و ناعه‌داله‌تی راده‌كات دواجار ده‌بێته‌ خواردنی قرشه‌كان له‌كه‌ناراو رووبارو ده‌ریاكان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • وەرە لەنزیکەوە یەکگرتوو بناسە

    وەرە لە نزیکەوە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵسەنگێنە. یەكگرتووی ئیسلامی پرۆژەی خواویستی و مرۆڤدۆستییە و بەرنامەكەی هەڵگری پەیامی پیرۆزی ئیسلامە و ئەندامەكانی چاویان بڕیوەتە ڕەزامەندی پەروەردگاریان. یەكگرتوی ئیسلامی شاسواری مەیدانی خێرخوازی و چاكەك

  • زانایانی ئایینی هەوێنی یەکڕیزین

    "موناسەبەی یادی سەروەرمان ،دروودی خوای متعالی لەسەر" زانایان هەوێنی یەک ڕیزین - هەموو ئاگادارین کە کۆمەڵگای کوردەواریمان بە هەموو حیزب ولایەن وگرووپ وئیسلامی وعیلمانی وبێ لایەن ڕۆشنبیرو عەوام ولادێ وشارەوە بە قۆناغێکی شپرزەیی وتەفرەقەو ململانێی ناد

  • خەفەتی دونیا هەڵمەگرە، هەمووی هی خودایە

    (ئاسانترین ڕێگاى ئاسووده‌یی له‌ ژیاندا) • هیچ هاوڕێیه‌ك ئازارت له‌گه‌ڵدا دابه‌ش ناكات. - هیچ خۆشه‌ویستێكت ناڕه‌حه‌تیت له‌برى تۆ هه‌ڵناگرێت. -هیچ نزیكێكت شه‌ونخونیی به‌ دیارته‌وه‌ ناكێشێت. -بۆیه‌ خۆت گرنگیی به‌ خۆت بده‌، خۆت له‌ خه‌مى خۆتا به‌و نا

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار