هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وریابه‌ به‌بێ هۆ كه‌س له‌كه‌دار نه‌كه‌یت

"دەگـــێـــڕنـــەوە"

ـ پیاوێکی پیر تۆمەتێکی دزی کردن بۆگەنجێکی هاوسێیان دروست دەکات،بەوهۆیەوە گەنجەکە چەند ڕۆژێك دەسگیردەکرێت وپاشان ئازاد دەکرێت دوای ئەوەی ئازادکرا هەستی کردسوکایەتی پێکراوەو کەسایەتی لەکەدارکراوە بۆیە لەدادگا سکاڵای لەپیاوە پیرەکە تۆمار کرد.

ـ پیاوەپیرەکە.لەدادگا ووتی. ئەمانەتەنهاقسەبوون وهیچ کەسێکی ئازارنەداوە.

ـ دادوەر پێش ئەوەی بڕیارلەسەرکەیسەکەبدات بەپیاوە پیرەکەی ووت.هەمووئەوشتانەلەسەرکاغەزێك بنوسە کەسەبارەت بەوگەنجەووتوتە پاشان ئەوکاغەزەپارچە پارچەبکەولەڕێگای گەرانەوەی ماڵەوە پارچەکاغەزەکان فرێبدەو سبەی وەرەوە بۆبیستنی سزاکەت.!

ـ ڕۆژی دوواتر دادوەرەکە بەپیاوەپیرەکەی ووت.پێش ئەوەی سزاکەت وەربگریت پێویستە بچیتە دەرەوەو هەمووئەوپارچەکاغەزانەکۆبکەیتەوەکەدوێنێ فڕێت دان.

ـ پیاوەپیرەکە ووتی.ناتوانم ئەوەبکەم ئێستا "با"هەموویانی بردووەوناتوانم لەهیچ شوێنێك بیاندۆزمەوە.!

دادوەرەکە لەوەڵامداووتی: بەهەمان شێوەدەکرێ قسەی ئاسایی شکۆی کەسێك وێران بکات وەك ئەو پارچە کاغەزانە کەنەکۆبکرێنەوە، وەنەچاکیش بکرێنەوە.!!

پەندو ئامۆژگاری لەم بەسەرهاتە:

* بەخراپ باسی کەس مەکەکاتێك لەڕاستیەکە دڵنیا نیت..ڕەنگەقسەکانی تۆناوبانگی کەسێك تێك بدات بەبێ ئەوەی هیچ هەڵەیەکی کردبێت.

* لەئاکاری کەسی رەوشت بەرزئەوەیە کەخاڵی لاوازی بەرامبەرەکەی بەکارناهێنێت بۆئازاردانی.

* گرنگ ومەبەست لەژیاندائەوەیەکەبزانین چۆن قسە لەگەڵ یەکتر دەکەین ،نەك چۆن قسەلەسەریەکتر.

*ووشەکان و ووتەکانمان خەرمانی کردەوەکانمانەو تۆمارن لای خواو لێپرسینەوەی لەسەرەو شوینەواریان وون نابێت .

* ژیان ململانێیە پێویستەناسنامەمان بپارێزین.پیاوی ژیرناچێتەجەنگێکەوە کەبراوەکەی خراپتربێت لە دۆڕاوەکەی.

* زمان پیسی پیشەی مرۆڤی شکست خواردووە. چونکە زمان نوێنەرو وەرگێڕی ناخە .

* تۆمەت وتانەوتەشەردان و،جنێودان و،دەم بادان. نەمەردایەتییە، وەنەئازایەتی .بەڵکوئاکاری مرۆڤی ئازاو مەردئەوەیەکەتەنانەت مەردودادپەرەوربێت بەرامبەر نەیارەکانیشی .

* تۆمەت وبوختان تیرۆرێکی معنویە .بڵاوکرنەوەی تۆمەت کارێکی زۆرئاسانە بەڵام پەشیمان بونەوەو چاککردنەوەی کارێکی زۆرقورسە.

لەبەرئەوەزمان هەم خەرمانە هەم ئاگر بزانین چۆن هەڵی دەسوڕێنین .قسەفڕێ نەدەین چونکەناگەڕێتەوە.

* (ئیلیزابێس گێلبێرت).دەڵێ.ڕابردووی هیچ کەسێك هەڵمەدەرەوە چونکەباخچەکەی خۆت هەڵبدرێتەوە کـــرمی زۆری تێـــــــــدایــــــە..!

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • چۆن خەونی سەربەخۆبوونیان لەناو برد !!!

    زۆر بوون ئەو گەلانەی لەژێر دەسەڵاتی بێگانەدا دەژیان و ئاواتی سەربەخۆییان هەبوو، زۆرینەیان بە خەونەكەیان گەیشتن، هەندێكیان وڵات و كۆمەڵگەیەكی خۆشگوزەرانیان دروستكرد و هەندێكیشیان دوای سەربەخۆیی لە هەموو بوارێكدا شكستیان هێنا. گەلی كورد لە هیچ كامیان

  • ئه‌م فه‌وزایه‌ی ئێستا، میدیای كوردی به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟

    له‌ناو میدیای كوردیدا شتی جیاواز ده‌بینرێت و ده‌كرێت كه ‌له‌میدیاكانی جیهاندا نه‌كراو و نه‌بیسراوه‌ ته‌نهانه‌ت زۆر نامۆیه‌ بۆیان كه‌ مانشێتی هه‌واڵه‌كانی ئێمه‌ ده‌بیینن. ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستانی خۆمان، ڕوداوی كوشتن و بڕین و كوژارانی فڵان بۆته‌ با

  • شانزه‌ی سێ و هه‌ناسه‌ سه‌خته‌كانی به‌جێهێشتنی شار

    پاش ئه‌وه‌ی ته‌رمی چه‌ند سه‌ربازێكی زۆره‌ ملێ و خێر له‌خۆنه‌دیوی سوپای عێراقیمان ئه‌سپه‌رده‌ كردو چه‌ند خوله‌كێك پێش بانگی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ باوكی ڕه‌حمه‌تیم خۆمان گه‌یانده‌ مزگه‌وته‌ خنجیلانه‌و پڕ له‌ جوڵه‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی (عوسمانی كوڕی عه‌ففان)، له‌ نا

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار