هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ماوەی 4 مانگە ئەمریكا ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل سنوردار كردووە

دواى ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌كانى بۆ ئیسرائیل كه‌مكردۆته‌وه‌، حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌تنیاهۆ تووشى ترس و دڵڕاوكێ زۆر بووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌ك نێوده‌وڵه‌یته‌كان بۆ ئیسرائیل نه‌مێنێت ناتوانێت به‌رده‌وامى به‌ جه‌نگى غه‌ززه‌ بدات.

نه‌تنیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى جوله‌كه‌ى زایۆنى رایگه‌یاند، نزیكه‌ی چوار مانگه‌، ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ ئیسرائیل كه‌مبووه‌ته‌وه‌، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك داوامان له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ ناردنی چه‌ك بۆ ئیسرائیل خێراتر بكه‌ن.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتۆته‌ ئیسرائیل و داوایان كردووه‌ ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ڕه‌وانه‌ی ئیسرائیل بكرێت.

وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل ئه‌مڕۆ به‌په‌له‌ خۆى گه‌یانده‌ واشنتۆن و داواى له‌ ئیداره‌ى ئه‌مریكا كردووه‌، به‌ زووترین كات هاوكارى ماددى و سه‌ربازى بۆ ئیسرائیل بنێرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى روبه‌ڕووى جه‌نگ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ردووه‌ سنوورى غه‌ززه‌ و لوبنان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار