هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بازرگانی عێراق: تا ئێستا 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنممان وەرگرتووە

كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی، بڕی گەنمی وەرگیراوی جوتیارانی لە لایەن سایلۆكانەوە ڕاگەیاند.

حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: تا ئێستا كۆمپانیاكە 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمی وەرگرتووە و پرۆسەی وەرگرتنی گەنم هێشتا بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشدا : 700 هەزار تۆن هی ساڵی ڕابردوو ماوە پێشبینی دەكەین بەرهەمهێنانی گەنم بە بەراورد بە بەرهەمی ساڵی ڕابردوو دوو ملیۆن تۆن بەرزبێتەوە.

پێشتر وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاندبوو، كە ئامانجەكانی وەرزی بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنمی ساڵی 2024 بەدیهاتوون لەڕێگەی ئەو بڕە گەنمەی كە لەلایەن جووتیارانەوە بەبازاڕ دەكرێت، هاوكات ئاماژەیە بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی و ئاسایشی خۆراك.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار