هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی چیندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووە بۆ 47 کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی لافاو کە بەھۆی بارانی بەخوڕ لە ویلایەتی گوانگدۆنگ باشووری چین دروست بووە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووە بۆ ٤٧ کەس.

میدیاکانی چین بڵاویان کردەوە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئاکامی لافاو لە ناوچەی ناوچەی بینگون سەربە ویلایەتی گوانگدۆنگ، ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە ھەر بەھۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچەکانی میشیان و جیاولینگ، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە درێژای ھەفتەی ڕابردوو، باران بارینی بەخوڕ ویلایەتی گوانگدۆنگ باشووری چینی گرتەوە کە بەھۆیەوە لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە ژمارەی ناوچەی ویلایەتەکەی دروست بووە و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار