به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز مامۆستا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌پیرۆزباییه‌كه‌ى دا، مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو رایگه‌یاندوه: هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ئه‌كه‌م، له‌خودای هه‌مووان داواكارم كه حه‌جی حاجیان قه‌بوڵ بكات و دوعاكانیان گیرا بكات، وه ئه‌م جه‌ژنه بكاته بۆنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی شكۆی ئوممه‌تی ئیسلام وسه‌قامگیری مرۆڤایه‌تی ویه‌كڕیزی میلله‌ت وئاشته‌وایی نیشتمانی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندوه: هیوادارم په‌ندو عیبره‌ت له‌ئیراده‌ی پۆڵایینی ئیبراهیم پیغه‌مبه‌ر(دروودی خودای لێ بێت) وئارامی هاجه‌ره خاتون وپابه‌ندی وگوێڕایه‌ڵی ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر(دروودی خودای لێ بێت) وه‌رگرین و له‌ژیاننامه‌ی سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران محمد (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) زۆرترین وانه‌ی په‌یامداری وعه‌داله‌ت و ژیانی مرۆڤانه بخوێنین ..
جه‌ژنی خۆشی وسه‌ركه‌وتنی هه‌موو سته‌مدیده‌و بێبه‌شانی جیهان بێ.. هه‌میشه شادبن.