هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

رێورەسمەكانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەستپێدەكەن

لەگەڵ نزیكبونەوەی جەژنی قوربان، هاوڵاتییان لە هەمو جیهانەوە سەردانی وڵاتی سعودیە دەكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، ئەمڕۆش رێورەسمەكانی ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەستێدەكەن
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئەرك و واجباتی حاجیانی بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت: لەئەمڕۆوە ئەركەكان دەستپیدەكەن كە بەمجۆرەی خوارەوەن:
ئێوارەی هەینی حاجیان ئیحرام دەبەستن و بەرەو كێوی عەرەفە بەڕێدەكەون، تاكو ڕۆژی شەممە نوێژی مەغریب لەعەرەفە دەمێننەوە، دواتر حاجییان دەچنە ناوچەی موزدەلیفە و نوێژی مغریب و عیشا بەقەسر و جەمع دەكەن و شەو لەوێ دەمێننەوە.
دواتر حاجیان دەچن بۆ جەمەڕات، بۆ تەوافی ئیفازە و دواتر سەعی سەفا مەڕوا دواتر قژ تاشین یان كورتكردنەوە،- بۆ رۆژی یەكەمی جەژن حاجیان دەچنە مینا دوو شەو دەمێننەوە، - یەكەم رۆژ دوای نیوەڕۆ دەچن بۆ جەمەڕات،- دوەم رۆژیش دوای نیوەڕۆ دەچن بۆ جەمەڕات،
- ئەرك و واجباتی حەج كۆتایی دێت تاكو ساتی گەرانەوە و ئەنجامدانی تەوافی ماڵئاوایی، مەرجە حاجیان هەدی بكەن واتە ئاژەڵێك سەربڕن لەماوەی بەجێگەیاندنی ئەركەكانی حەج.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ئه‌نجوومه‌نی پیران: بڕیارى لابردنى سزاى سه‌ر سووریا هێشتا زووه‌

    ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌ كۆماری و دیموكراته‌كان، پێیانوایه‌ هێشتا زووه‌ باس له‌ بڕیارى ڵابردنى سزاكان له‌ سه‌ر سووریا بكه‌ن. "جیم ریش"، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌ پارتی كۆمارییه‌كان له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان

  • بریارە مەزڵوم عەبدی بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی دیمەشق بكات

    بڕیارە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە سەرۆكایەتی وەفدێك سەردانی دیمەشق بكات.سەرچاویەك ئاگادار رایگەیاندووە، وەفدەكە لە پێكهاتەكانی هەرێمی باكوورو رۆژهەڵاتی سوریا پێكهێنراوە، بڕیارە بەم نزیكانە بە سەرۆكایەتی مەزڵوم عەبدی سەرد

  • هاوڵاتییەكی ئەمریكی لە زیندانی سیدنایا لە سوریا دۆزرایەوە

    دوای ئەوەی بۆ ماوەی حەفت مانگ بوو بێسەروشوێن بوو، پیاوێكی ئەمەریكی لە زیندانەكانی بەشار ئەسەد لە سوریا دۆزرایەوە. تراڤیس تیمەرمەن ئەمڕۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاند: كە بۆ ماوەی 7 مانگ بوو لە سوریا دەستبەسەربووە و ئاماژەی بەوە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار