یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و له یه‌كه‌م یاری خۆی ، تیمی پێشمه‌رگه‌كان میوانداری له یانه‌ی ئیتیصالات ده‌كه‌ن.
بڕیاره به ئه‌نجام دانی چوار یاری، یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه له كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 14ی حوزه‌یرانی 2024 ده‌ست پێبكات و تێیداو له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی ئیتیصالات دەكات.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه به‌هێزه‌یان وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕایگەیاند: تیمه‌كه‌مان ئاماده‌یه و ده‌مانه‌وێت به سود وه‌رگرتن له یاریگه و هانده‌رانمان یه‌كه‌م سێ خاڵی ئه‌م قۆناغه به‌هێزه به‌ده‌ست بهێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، كه مه‌شقه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئه‌نجام داوه و پلانه‌كان بۆ ئه‌و یارییه جیاواز ده‌بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له هه‌مان كاتدا ناصریه میوانداری له ڕومادی ده‌كات و هه‌روه‌ها جۆلان ده‌بێته میوانی گەرمە و دیالە و مه‌سافیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی دیالە به یه‌ك ده‌گه‌ن.
جێگه‌ی باسه قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 8 یانه‌یه كه دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی چوار تیمی كراون و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یه‌ك تیم ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و باشترین تیمی دووه‌می ڕیزبه‌ندیش له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌ن پله‌ی 18ی ڕیزبه‌ندی خولی ئه‌ستێره‌كان یاری ده‌كات تا بلیتی گه‌یشتن به‌و خوله‌ی عێراق به‌ده‌ست بهێنن.